Accessibility links

سێنێت بژارەی تڕامپ بۆ ئاژانسی سی ئای ئەی پشتڕاست دەکات


بەرپرسی دەست نیشانکراوی ئاژانسی سی ئای ئەی، مایکڵ پامپیۆ

کۆنگرێسی ئەمەریکا – سێنیتی ئەمەریکا دووشە بە پشڕاستکردنی بەربژار بۆ بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، مایک پامپیۆ، ئەندامی کونگرێس لە پارتی کۆماری درێژەی بە پڕکردنەوەی تیمی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک تڕامپ دا و هەروەها بەربژاری ناوبراو بۆ وەزیری دەرەوە، بەڕێوەبەری گشتی نەوت ڕێکس تێلرسن لە پێشوەچوون دایە.

بەڕێز پامپیۆ کە بە دەنگی ٦٦ بە ٣٢ پشتڕاست کرا، تێکەڵ بە وەزیری بەرگری جان مەتیس و وەزیری ئاسایشی نیشتمانی جان کێلی بۆ نێو بەڕێوەبەرایەتی نوێی تڕامپ دەبێت. دوای دەنگدانی سێنیت بۆ پشڕاستکردن، جێگری سەرۆک مایک پێنس سوێنددانی بەڕیز پۆمپێئۆی بۆ ئافیس بەرێوەبرد.

سێناتۆری دێمۆکڕات بۆ ئەیالەتی ڤیرجینیا مارک وارنر گوتی: "لە دەمێکدا ئەندامی کۆنگرێس پامپیۆ و خۆم لە سەر گەلێک بابەتان دیدی جیاوازمان هەیە، باوەڕم وایە ئەو دەتوانێت لە سی ئای ئەی دا ڕێبەرێکی کاریگەر بێت. ئەو خۆمی بە قەناعەت گەیاندووە کە بە گوێرەی یاسای قەدەغە کردنی ئەشکەنجە دانی [گومانلێکراوانی تێرۆر] هەنگاو دەنێت."

رێکس تێلرسن لە پێش کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سنێت سەبارەت بە بەربژاری وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنگتن، ١١ی مانگی ١ی ٢٠١٧.
رێکس تێلرسن لە پێش کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سنێت سەبارەت بە بەربژاری وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنگتن، ١١ی مانگی ١ی ٢٠١٧.

لە هەمان کاتدا، تیلرسن پشتیوانی تەواوی کۆمارێکانی لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنێتی ئەمەریکای وەرگرت بەڵام هیچ دێمۆکڕاتێک پشتیوانی لێنەکرد.

پێشەی تێلرسن وەک بەریوەبەری گشتی کومپانیای نەوتی ئەکسان مۆبایل نیشانی دا کە خاڵێکی جێگای ناکۆکییە داخۆا ئەو بۆ هەرە دیپڵۆماتی باڵای ئەمەریکا بژارەیەکی باشە یان نا.

باب کۆکر، سەرۆکی کومیتەکە و نوێنەر بۆ ئەیالەتی تێنێسی لە پارتی کۆماری گوتی: "تیلرسن هەشتەمین کۆمپانیای گەورەی جیهانی بە ٧٥،٠٠٠ کارمەند بەریوەبرد. دیپڵۆماسی بەشێکی گەلێک گرنگ لە پۆستەکانی ئەو لە ڕابردوودا بووە، و بە شێوەیەکی ئیجگار بەرچاو وەک نێوبژێکی خاوەن توانا و سەرکەوتوو خۆی نیشان داوە کە پەیوەندێکانی قوولی دەوری جیهانی دابین کرد."

بە پێچەوانە دێمۆکڕاتەکان وایان بۆ دەرکەوت کە تیلرسن لە لایەنی دید و ریبازدا لە گرفت دایە.

ئەندامی باڵای کومیتەکە لە پارتی دێمۆکرات، سێناتۆر بۆ ئەیالەتی مێریلەند بێن کاردن گوتی: "ئەو زیاتر وەک کەسێکی خاوەن پێشە چووە هەتا وەک ئەو کەسەی بێهەوێت وەزیری دەرەوە بێت. ئەو بەڵێنیەی کە لە ڕادەی جیهانی دا داکۆکیکار بۆ مافەکانی مرۆڤ و باش بەڕێوەبردنی حکومەت بێت نەم دیت کە حەز دەکەم لە وەزیری دەرەوە دا ببینم."

XS
SM
MD
LG