سیاسەتمەداران وتیان وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ بدات لەسەر پڕۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە قودس و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو بڕیارە تایبەتانەی سەبارەت بە پێگەی قودس دەدرێن هیچ کاریگەرییەکی یاسایی نیە و دەبێت هەڵبوەشێنرێنەوە. ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ڕاگەیاند.
پڕۆژە یاساکە کە لە یەک لاپەڕە پێکهاتووە و میسڕ پێشکەشی کردووە و دراوە بە پێنج ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بەدیاریکراوی ئاماژەی بە ئەمەریکا و سەرۆک ترامپ نەکردووە.
سیاسەتمەداران دەڵێن پڕۆژە یاساکە پشتیوانیەکی زۆری لێدەکرێت بەڵام لەوانەیە واشنتن مافی ڤیتۆ بەکار بهێنێت دژی پڕۆژەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز