Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان: چاوپۆشی لە هەولەکانی ئێران ناکەین


نیکی هەیلی، نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
نیکی هەیلی، نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

بە دوای کۆبوونەوەی تەنگەتاوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ باس لە سەر تاقیکردنەوەی ئەم دواییانەی موشەکی ئێران، نیکی هەیلی نوێنەری ئەمەریکا لە ئەو ڕێکخراوە ئەو تاقیکردنەوەی موشەکی "بێ ئەم لا و ئەو لا بە پەسند نەکراو"ی زانی و گوتی ئەو تاقیکردنەوەیەک بە پێچەوانەی بریارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە ساڵی ٢٠١٥ی زاینی پەسند و واژۆ کراوە.

خانمی هەیلی لە ئەو کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەمەی ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بە دوو خاڵ کرد: یەک ئەوەیکە ئێران لە تاقیکردنەوەی موشەکەکانی باڵستیکی کە توانای هەڵگری سەرە مووشەکی ناوکییان هەیە قەدەغە کراوە، و ئێمە پشتڕاستمان کردۆتەوە کە ئێران لە یەک شەمە ٢٩ی مانگی ١ی ئەم ساڵ مووشەکێکی مەودا ناوەندی تاقیکردۆتەوە. ئەو خانمە ئەم گوتانەی لە دوای کۆبوونەوەیەکی لە پشتی دەرگای داخراو پێک هات بۆ پەیامنێران دوا.

خانمی هەیلی هوشداری دا: "ویلایەتەیەکگرتووەکان ساکار و بێ ئەزموون نیە. ئێمە چاوەڕوان نامێنینەوە. ئێوە لە داهاتوودا دەیبینن کە ئێمە لە بەر ئەم مەسەلەیە بانگیان دەکەین."

هەروەها گوتی: "ئێمە مسۆگەرین کە تێیان بگەیەنێن کە ئەمە مەسەلەیەک نیە کە هەرگیز پەسندی بکەین."

حکومەتی ئێران هاویشتنی هیچ مووشەکێکی لە کۆتایی حەوتوودا نە حاشای کردووە و نە پشتڕاستی کردووە.

رۆژی دووشەمە، تەلەڤزیۆنی فاکس نیوز لە زمانی کاربەدەستێکی ئەمەریکایی ئیدعای کرد کە ئێران ڕۆژی یەکشەمە موشەکێکی باڵستیکی ناسراو بە موشەکی "خۆڕەمشار" تاقیکردۆتەوە.

نوێنەری ئەمەریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە ئەو هەڕەشەیە کرد کە تاقیکردنەوەی موشەکی ئێران پێکی هێناوە و گوتی: "ئێمە بە هێز دەبین و هەنگاو دەگرینە بەر و هەر کارێک کە بۆ پارێزگاری وڵاتیانی ئەمەریکا پێویستی بێت ئەنجامی دەدەین."

سەرەڕای ئەوەی بە گوێرەی ڕێکەوتنی ئێران و رۆژئاوا، گەمارۆکانی نێونەتەوەیی ناوکی بۆ سەر ئێران هەڵگیراوە، بەڵام هێشتا گەمارۆکانی مووشەکی و ئەوە کە ئێران پشتیوانی لە تێرۆریسم دەکات، درێژەی هەیە.

XS
SM
MD
LG