Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایش گەمارۆی نوێ بە سەر کوریای باکووردا دەسەپێنێت


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، نیکی هەیلی دوای سەپاندنی گەمارۆ بە سەر کوریای باکور بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەدوێت

بە گوێرەی ئەو بڕیارنامەیە، کوریای باکور لە ٩٠ لە سەدی هاوردەکردنی بەرهەمی نەوت بۆ نێو وڵات بێ بەش کراوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە هۆی تاقێکردنەوەی ئەم دواییانەی موشەکی باڵستیکی لە لایە کوریای باکوورەوە، گەمارۆکانی نوێی بە سەر ئەم وڵاتەدا سەپاند. ئەو گەمارۆیانە کڕینی بەرهەمەکانی نەوت و دەستڕاگەیشتن بە داهاتی کارمەندانی دەرەوەی وڵاتی کردۆتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەو بڕیارنامەیە، کوریای باکور لە ٩٠ لە سەدی هاوردەکردنی بەرهەمی نەوت بۆ نێو وڵات بێ بەش کراوە و تەنیا ٥٠٠ هەزار بۆشکە لە ساڵ دا هاوردە دەکات. بە گوێرەی ئەو بڕیارنامەیە کە بەرنووسەکەی لە لایەن ئەمەریکاوە نووسراوە، کوریای باکور تەنیا رێگای هاوردە کردنی ٤ ملیۆن بۆشکەی نەوتی خاوی لە ساڵدا پێدەدرێت.

کوریای باکور لە بیست وحەوتەمی نوامبر هەواڵی تاقیکردنەوەی موشەکی باڵستیکی دا کە هەڵگری سەرە موشەکی بوو کە تا خاکی ئەمەریکا دەڕوات. لە ئەم مانگانەی دوایی رێبەرانی هەر دوو وڵاتی ئەمەریکا و کوریای باکوور بە قسە هەڕەشەیان لە یەکتر کردوە.

لە مانگی نوامبردا کوریای باکور خوازیاری "گەمارۆکانی ناڕەوا" بوو. لە دەمێکدا رێبەرای دوو وڵات هەڕەشەی شەڕیان لە گەڵ یەکتر کردووە، دیپڵۆماتەکانی ئەمەریکا چەندین جار ڕایانگەیادوە کە بۆ قەیرانی کوریای باکور بە دوای چارسەری دیپڵۆماتی دا دەگەڕیت.

XS
SM
MD
LG