Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌مارۆکان له‌ سه‌ر کوریای باکوور توندتر ده‌کات


باڵیۆزه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش- ده‌نگ له‌ سه‌ر کوریای باکوور

ته‌نیا له‌ ئه‌م 5 مانگه‌دا، کۆریای باکوور لانی‌که‌م 9 تاقیکردنه‌وه‌ی مووشکی ئه‌نجامداوه.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به کۆی ده‌نگ، بڕیاری تۆند کردنی گه‌مارۆ‌کان دژی کۆریای باکووری په‌سه‌ند کرد.

به پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه، هه‌ر چه‌شنه چاڵاکیه‌کی پێوه‌ندیدار به درووستکردن یان ناردنی که‌ره‌سته و ئامرازی پێوه‌ندیدار به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ناوه‌کی بۆ کۆریای باکوور قه‌ده‌غه ده‌کرێت.

ئاسۆشێتێدپرێش نووسیویه‌تی: " ئه‌مه‌ریکا و هه‌ندێک له وڵاتانی تری جیهان هیوادارن ئه‌م بڕیاره نوێیه کاریگه‌ری له سه‌ر ره‌فتاری هێرشکارانه‌ی کۆریای باکوور هه‌بێت و ببێته هۆی کۆتایی پێ هێنان به‌ ئه‌م چه‌شنه ره‌فتارانه.

له هه‌مان کاتدا، ولادیمیر سافرۆنکوف، نوێنه‌ری ڕووسیا‌ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌نگی ئه‌رێنی به‌ ئه‌م بڕیاه نوێیه داوه، به‌ڵام ڕووسیا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌م چه‌شنه بڕیارانه له کۆتایی خۆیدا نابێته هۆی ڕاوه‌ستانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی چه‌که ناوه‌کیه‌کانی کۆریای باکوور.

جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌مساڵ و ته‌نیا له‌ ئه‌م 5 مانگه‌دا، کۆریای باکوور لانی‌که‌م 9 تاقیکردنه‌وه‌ی مووشکی ئه‌نجامداوه.

XS
SM
MD
LG