Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاقیکردنەوەی موشەکی ئێران مەحکوم دەکات


هەروەها جان بۆڵتن لە تویتردا نوسیوەتی ئەو موشەکە دەتوانێت بگاتە ئیسڕایل و ئەوروپا و ناکرێت ئەو ڕەفتارە شەڕانگێزانەیە قەبول بکرێت.

مایک پەمپێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا شەمە لە سەر تویتری خۆی ڕاگەیاند کە ئێران موشەکێکی باڵستیکی مەواد ناوەندی هاویشتوە و ئەو موشەکە لە توانایی دایە بەشێک لە ئەوروپا و هەر شوێنێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە ئامانج.

ئەو نوسیویەتی: "رژیمی ئێران هەر ئێستا موشەکێکی باڵستیکی مەودا ناوەندی هاویشتوە کە توانایی هەڵگرتنی چەندین سەرە موشەکی شەڕی هەیە."

وەزیری دەرەوە هەروەها گوتی ئەو تاقیکردنەوەیە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانە کە هەر چەشنە کردارێکی پەیوەندیدار بە ئەو موشەکانەی لێ قەدەغە دەکات کە وا سازکراون توانایی هەڵگری سەرە موشەکی ناوکیان هەیە.

هەروەها ئەو گوتیشی: تاقیکردنەوەکانی موشەکی و پەرەپێدان بە چالاکی موشەکی ئێران لە زیادبووندایە.

ئەو نووسی: ئێمە ئەو کردارە مەحکوم دەکەین و لە ئێرانمان دەوێت کە هەموو هەوڵەکانی پەیوەندار بە موشەکەکانی باڵستیک کە توانایی هەڵگرتنی سەرە موشەکی لەشکری ناوکییان هەیە ڕابگرێت.

هەروەها جان بوڵتون، ڕاوێژکاری نیشتمانی سەرۆکی ئەمەریکا بە ئاماژە بە تاقیکردنەوەی موشەکی ئێران، لە تویتردا نوسیوەتی ئەو موشەکە دەتوانێت بگاتە ئیسڕایل و ئەوروپا و ناکرێتە ئەو ڕەفتارە هاندەرانە قەبول بکرێت.

ئەمەریکا دەڵیت ڕێکەوتنی ناوکی نەیتوانیوە پێش بە چالاکییەکانی ئیران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت کە بە مەبەستی ناسەقامگیرکردنە.

XS
SM
MD
LG