Accessibility links

بەڕێوبەری دەزگای ئاسایشی سەرۆکایەتی ئەمەریکا خانەنشین دەبێت


دەزگای ئاسایشی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند جۆزێف کلانسی بەڕێوەبەری دەزگاکە دوای دوو ساڵ لە خزمەتکردن، مانگی داهاتوو خانەنشین دەبێت، ئەمەش لە پاش ئەو کەلێنە گەورە ئاسایشیـیانەی دەرکەوتوون لە نێو ئەم دەزگایەی بەرپرسە لە پاراستنی سەرۆکی ئەمەریکا.

دەزگاکە لەسەر تویتەری خۆی پـیرۆزبایی لە جۆزێف کلانسی کرد بە بۆنەی خانەنشینبوونی لە دوای 29 ساڵ لە خزمەت و ڕابەرایەتیکردن.

وتەبێژی دەزگاکە ڕایگەیاند کلانسی لە 4 ی مانگی سێدا پـۆستەکەی بەجێ دەهێڵێت.

خانەنشینبونی کلانسی مانای وایە سەرۆک ترامپ دەبێت بەڕێوبەرێکی دیکە هەڵبژێرێت تاوەکو شوێنی کلاننسی بگرێتەوە.

شایەنی باسە باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە مانگی دووی ساڵی 2015 جۆزێف کلانسی لە پـۆستی بەڕێوەبەری دەزگاکە دامەزراند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG