Accessibility links

سەبارەت بە باڵەخانە رووخاوەکەی فلۆریدا


باڵاخانە رووخاوەکەی ناوچەی فلۆریدا
باڵاخانە رووخاوەکەی ناوچەی فلۆریدا

کاری گەڕان و رزگارکردن لەو باڵەخانەی زۆربەی رووخاوەکەی فلۆریدا راگیرا ترسی نزیکبوونەوەی باهۆز و زریانی گەرمسێری ناسراو بە ئێلسا دەکرێت

کاربەدەستانی فلۆریدا کاری گەڕان و رزگارکردن شەممە لەو باڵەخانەی ١٢ نهۆمییەی زۆربەی رووخاوە لە ناوچەی میامی راگرت لە دەمێکدا ئامادەکاری دەکەن پاشماوی ئەو شوێنە بڕووخێنن پێش ئەوەی باهۆز و زریانی گەرمسێری ناسراو بەئێلساElsa نزیک ببێتەوە ترسی ئەوەیان هەیە ئەوەی لە باڵاخانەکە ماوە بەسەر یەکدا بتەپێت و ژیانی کارمەندانی بەهاوار چوون دە مەترسی باوێت.

کاربەدەستان گوتیان رووخاندنی خانووبەرەی ناسراو بە بورجەکانی باشوری چەمپلێن Champlain South Towers دەکرێت یەکشەمە ئەنجام بدرێت.

کاربەدەستانی بەشی ئاگرکووژاندنەوە گوتیان بیناکە لە رێگای تەقاندنەوە تەخت دەکەن و دەتوانن کونتروڵیان بە سەر دا هەبێت.

کاربەدەستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی دا گوتیان، زوویەکی شەممە دوو کەسی دیکە لە نیو بیناخرابووەکان دا دۆزراونەتەوە بەم جۆرە سەرجەمی ژمارەی گیان لە دەستدراوەکان دەگاتە ٢٤ کەس.

ژمارەی ئەوانەی بێ سەرو شوێنن یان ترسی ئەوە هەیە مردبن درەنگانی شەممە بۆ ١٢١ کەس دابەزی، لە دەمێکدا ئەوە دەبێتە ١٠ ڕۆژ کردارەکان هەروا بەردەوامن.

بەرپرسی بەشی ئاگرکووژاندنەوەی شاری میامی ئالن کۆمینسکی زووتر بە پەیامنێرانی گوت کە خاپوورکردنی پاشماوەی بورجەکان دەبێت بە زووترین کات ئەنجام بدرێت چونکە پێشی بینی دەکرێت تۆفانی ئێلسا زوویەکی دووشەمە بگاتە باشوری فلۆریدا.

لە وەتا باڵاخانە ١٢ نهۆمی لە ٢٤ی مانگی ٦ وە رووخاوە هێشتا هیچ کەسیان بە زیندوویی رزگار نەکراوە.

XS
SM
MD
LG