Accessibility links

کەشتیەکی خێرخوازی ئەڵمانی بە 800 کۆچبەرەوە گەیشتە بەندەرێکی سیسیلیای ئیتاڵیا


کەشتیەکی خێرخوازی ئەڵمانی بە 800 کۆچبەرەوە کە لە دەریادا ڕزگاریکردن و 15 منداڵیان تێدایە، گەیشتە بەندەرێکی سیسیلی، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی ئیتاڵیاوە ڕێگەی پێدرا لە بەندەرەکە لەنگەر بگرێت.

گروپی خێرخوازی چاوی دەریا وتی کەشتی چاوی دەریا 4 ڕەوانەی بەندەری تراپانی کراوە لە ڕۆژهەڵاتی سیسیلی. زۆرینەی کۆچبەرە پێگەیشتووەکان گواستراونەتەوە بۆ کەشتیەکی دیکە، ئەمەش وەکو ڕێوشوێنێکی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەو کەشتیەدا کوارەنتین کراون. نزیکەی 160 منداڵیش، کە کۆرپە و منداڵی خوار تەمەن چوار ساڵیان تێدابووە، گواستراونەتەوە بۆ پەناگەکان.

بەرپرسێکی پاراستنی منداڵان لە ئیتاڵیا وتی زۆرینەی سەرنشینەکان خەڵکی وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و میسڕ و مەغریب و جیۆڤانا دی بێنێدێتۆ بوون.

کەناڵی سکای تی جی 24 وتی کۆچبەرەکان لەسەر کەشتیە ئەڵمانیەکە لە خۆشیدا هاوارییان دەکرد کاتێک نزیک بەندەری تراپانی بوونەوە.

لە 4 ی مانگی یانزەدا بەلەمێکی دار لە نقومبووندا بووە و نزیکەی نیوەی سەرنشینەکانی ڕزگارکراون، سەرنشینەکانی دیکە لە شوێنی جیا جیا دۆزراونەتەوە و هێندراونەتە دەرەوە.

بەرپرسانی گروپی چاوی دەریا وتیان سکاڵایان لە ماڵتا کردووە کە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپایە و دەکەوێتە ناوەڕاستی دەریای ناوەندەوە، لەسەر ئەوەی وەڵامی ئاماژەکانی بەلەمە دارەکەیان نەداوەتەوە کاتێک بەلەمەکە لە تەنگانەدا بووە.

جێی ئاماژەیە لەم ساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بە دەریای ناوەنددا بپەڕنەوە بۆ 54,000 کۆچبەر زیادیکردووە. بەڵام هێشتا ئەو ژمارەیە زۆر کەمترە لە ساڵەکانی نێوان 2014 بۆ 2017 کاتێک ساڵانە 120,000 بۆ 180,000 کەس دەگەیشتنە ئیتاڵیا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG