Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت لە شاری سەری کانی کشاونەتەوە


هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند هەموو چەکدارەکانیان لە شاری سەری کانی سنووریی کشاندۆتەوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکا و تورکیادا بۆ دامەزراندنی " ناوچەی ئارام " لە سوریا.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات گابرێل کینۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " هیچ چەکدارێکمان لە شارەکەدا نەماوە."

لە ماوەی ڕابردوودا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات وتیان یەکینەکانی پاراستنی گەل هێشتا لە سەدا 30 شارەکەیان بەدەستەوە ماوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەتەواوەتی لە شاری ڕاس عەین کشاونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG