هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت وتی هێزەکانی سوپای حکومەتیان لە ژمارەیەک گوند دەرکردووە کە دەوڵەمەندن بە نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕاتەوە تاوەکو نزیک سنووری عێراق.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " پێشتر سوپای ڕژێمی سوریا چوو بووە ناو چوار گوندەوە لە دەیرئەلزور و دەستی بەسەردا گرتبوو، بەڵام هێزەکانمان هێرشێکی پێچەوانەیان ئەنجامدا و چوار گوندەکەیان لەژێر دەستی ڕژێمدا دەرهێنا و دەریانکردن."
بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات نەیانووت کە ئایا هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا بەشدار بوون لە ئەرکەکەدا یاخوود نا. سەرچاوە سیاسییەکانی ناوچەکە دەڵێن واشنتن بوونی سەربازیی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کە شوێنێکی دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز