هێزی ئوپوزسیۆنی سوریا ده‌ڵێتله خۆرهه‌ڵاتی وڵات ده‌ستی به کرداری له‌شکری بۆ سه‌ر داعش کردووه، ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی توند له له گه‌ڵ نه‌یاری خۆی، واتا هێزه‌کانی حکومه‌ت به پشتیوانی رووسیاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، که کرداره‌کانی خۆیان له هه‌مان ناوچه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕات که زۆرینه‌ی کوردن شه‌مه ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی له‌شکری دیرئه‌لزوور ده‌ستی به کرداری "تۆفانی جه‌زیره" کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ملیتانه‌کانی داعش له هه‌ریمی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت شکست بدات.
هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا حه‌وتووی ڕابردوو توانیان له شاری پێته‌خت سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعشدا وه‌ده‌ست بێنن.
هێزه‌کانی سوریا دێمۆکڕات له شه‌رێکی توند له گه‌ڵ ملیتانه‌کانی داعشدان بۆ ئه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه له باکووری سوریا ڕزگار بکه‌ن. له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌و شه‌ڕه‌دا پشتیوانی زه‌مینی و هه‌وایی دابین ده‌کات.