Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڵێن دەدات ئەرکە سەربازییەکان دژی ڕێکخراوی داعش زیاد بکات


هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت بەڵێنیدا هێرشەکانیان بۆ سەر ڕێکخراوی داعش زیاد بکەن، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕێکخراوی داعش هێرشێکی لە باکووری سوریادا ئەنجامدا و بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازیی ئەمەریکی.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بە هاوکاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ئەرکە سەربازییەکانمان دژی ڕێکخراوی داعش زیاد دەکەین و شانە نوستووەکانیان لەناو دەبەین و وئاشتی و سەقامگیری دەهێنین بۆ ناوچەکەمان."

جێی ئاماژەیە لەم هەفتەیدا هێزەکانی سوریای دیموکرات شارۆچکەی سوسەی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کۆنتڕۆڵکردەوە و نزیکەی 120 چەکداری ڕێکخراوی داعش خۆیاندا بە دەستەوە، بەمەش ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی سوریادا ڕێکخراوی داعش تەنها چەند ناوچەیەکی کەمیان لەژێر دەستدا ماوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG