Accessibility links

یەکینەکانی پاراستنی گەل: کوژرانی دەستە ڕاستی بەغدادی لە نزیک جەرابلس لە سوریا


یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد ڕایگەیاند وتەبێژێکی ڕێکخراوی داعش ئەبو حەسەن موهاجیر لە ئەرکێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا لە باکووری سوریا کوژراوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل وتی موهاجیر لەنزیک جەرابلس کە شارێکی سنووری سوریایە کراوەتە ئامانج.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی وتی " وەکو بەردەوامی پێدانێک بە ئەرکەکەی پێشوو، تیرۆریست ئەبو حەسەن موهاجیری دەستە ڕاستی ئەبوبەکر بەغدادی و وتەبێژی ڕێکخراوی داعش کراوەتە ئامانج، لە گوندی عەین بەیزە لەنزیک جەرابلس کوژراوە، ئەمەش بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆی نێوان هەواڵگری هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای ئەمەریکادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG