Accessibility links

سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڵێن دەدات وەڵامی هەر هێرشێکی تورکیا بداتەوە


سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم کۆبانی

سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی هێزەکانیان کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات بە توندی وەڵامی هەر هێرشێکی تورکیا دەدەنەوە، بەڵام بەردەوام دەبێت لە هەوڵە سیاسییەکان بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوودانی هەر هێرشێک بۆ سەر ناوچەکانیان.

لە چاوپێکەوتنێکی دەگمەندا سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم کۆبانی بە ڕۆیتەرزی وت واشنتن بەجددی هەوڵیداوە ڕێگە لە تورکیا بگرێت هێرش نەکاتە سەر چەکدارە کوردەکان، بەڵام جەختی لەوە کردەوە پێویستە ئەمەریکا هەوڵی زیاتر بدات.

مەزلوم کۆبانی یەکێکە کە دامەزرێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد و وتی " ئێمە ئامادەی هەر هێرشێکین و بەتوندی وەڵام دەدەینەوە، لە ناوچەکانی خۆماندا."

وتیشی " هەتا ئەم ساتە هەوڵە سیاسییەکانمان بەردەوامن بۆ ڕێگەگرتن لەم هێرشە بۆ سەر ناوچەکانمان."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە وتارێکیدا لە ئەنکەرە گوتی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو هێرش دەکەنە سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا، ئەوانەی بە بەشێک لە پەکەکە ناودێریان دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG