Accessibility links

سەرۆک وەزیری سکۆتلەندا: پەککەوتنی سیستمی پەرلەمانیی بەڕیتانیا مانای ئەوەیە پێویستە داهاتووی خۆمان هەڵبژێرین


سەرۆک وەزیری سکۆتلەندا نیکۆلا ستێرگن
سەرۆک وەزیری سکۆتلەندا نیکۆلا ستێرگن

سەرۆک وەزیر و ڕابەری حیزبی نیشتیمانی سکۆتلەندا نیکۆلا ستێرگن ئاماژەی بەوەدا سیستمی پەرلەمانیی بەڕیتانیا پەکی کەوتووە و ئەوەش وادەکات سکۆتلەندا بڕیارێک بدات سەبارەت بە داهاتووی خۆی.

لە کۆنگرەی بەهاری تایبەتی حیزبەکەیدا وتی " ئەم سێ ساڵەی دوایی بێ گومان بۆ سکۆتلەندای دەرخستووە کە سیستمی وێستمینستەر ( پەرلەمانی بەڕیتانیا ) پەکی کەوتووە."

وتیشی " ئێستا ئەرکی ئێمە ئەوەیە خەڵک کۆبکەینەوە پشتیوانی لە سەربەخۆیی بکەن. متمانەتان بەوە هەبێت کە هیچ حکومەتێکی وێستمنستەر ناتوانێت لەبەردەم مافی سکۆتلەندادا بۆ هەڵبژاردن بوەستێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG