Accessibility links

شازادەی جێنشینی سعودیە فەرمان دەدات بە ئازادکردنی 2100 زیندانی پاکستانی


Prime Minister Imran Khan and Crown Prince Mohammad Bin Salman co-chairing the 1st Pakistan Saudi Arabia Coordination Council Meeting at Islamabad 17 February 2019

وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان وتی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان فەرمانی دەرکردووە بە ئازادکردنی نزیکەی 2100 زیندانی پاکستانی، ئەمەش لەمیانەی سەردانەکەیەدا بۆ ئیسلام ئاباد .

شازادە محەمەد ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە پاکستان لە گەشتێکی ئاسیاییدا کە چینیش دەگرێتەوە لە هەوڵێکیدا بۆ باشکردنەوەی پێگەی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دوای قەیرانی کوژرانی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.

ڕۆژی یەکشەممە سعودیە و پاکستان بە بەهای 20 ملیار دۆلار ڕێکەوتنی وەبەرهێنانیان واژۆ کرد.

وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان فوئاد چۆدری وتی " شازادەی جێنشینی سعودیە فەرمانی دەرکردووە بە ئازادکردنی 2107زیندانی پاکستانی." ئەمەش لەسەر داوای سەرۆک وەزیری پاکستان عومران خان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG