Accessibility links

کاربەدەستێکی باڵای عەرەبستانی سعودییە سەردانی ئەمەریکا دەکات


دیوانی پاشایەتی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت شازادە محەمەد بن سەلمان جێنشینی جێنشینی شای سعودیە ئەمڕۆ دووشەممە بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوتووە و بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستانی گەورە لە واشنتن گفتوگۆ بکات لە نێویاندا سەرۆک دانۆڵد ترامپ.

ئاژانسی هەواڵەکانی عەرەبستانی سعودیە بەیاننامەکەی بڵاوکردەوە، دەڵێت شازادە محەمەد کە هەروەها وەزیری بەرگرییە بڕیارە لەگەڵ سەرۆک ترامپ و کاربەدەستانی دیکەی ئەمەریکا گفتوگۆ بکات سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکە ئەوانەی جێی بایەخی هەردوو وڵاتن. بەیاننامەکە دەڵێت لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بە فەرمی گفتوگۆکان دەستپێدەکەن.

شایەنی باسە لە مانگی یەک لە دوای دەستبەکاربوونی دانۆڵد ترامپ وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، سەلمان بن عەبدول عەزیز شای سعودییە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک ترامپ ئەنجام دا. کۆشکی سپی وتی هەردوو ڕێبەر لەسەر پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو لە سوریا و یەمەن کۆکن.

شا سەلمان لە ئێستادا بە سەردانێک لە ژاپۆنە لە چوارچێوەی گەشتێکی یەک مانگی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئاسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG