Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە بانگهێشتی سەرۆکی ڕوسیا دەکات


ڕوسیا لە ئامادەکاریدایە بۆ سەردانێکی ڤلادیمیر پوتن بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

ئەم ئامادەکاریانەش دوابەدوای بانگهێشتە فەرمییەکەی پوتن بووە لەلایەن شا سەلمانی عەرەبستانی سعودیەوە، وەک سەرچاوەکانی هەواڵ لە زاری میکائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بڵاویان کردۆتەوە.

بۆگدانۆڤ لە لێدوانەکانیدا هیچ باسێکی لەوە نەکردووە ئایا وتووێژەکان لە عەرەبستانی سعودیە چی دەبن و هەروەها ئەوەیشی ئاشکرا نەکردووە ڕیاز چ کاتێک ئەو بانگهێشتنامەیەی بۆ ڤلادیمیر پوتن ناردووە.

شانشینی عەرەبستانی سعودیە هاوپەیمانێکی نزیکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ ڕوسیادا هاوکارییەکی زۆری هەیە لە بواری بازاڕی جیهانی نەوتدا.

لە مانگی دەی ساڵی 2017 دا شا سەلمان بووە یەکەم پادشای عەرەبستانی سعودیە سەردانی ڕوسیا بکات. لەو سەردانەیدا شا سەلمان لە کرێملن لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا کۆبووەوە.

XS
SM
MD
LG