Accessibility links

قەتەڕ لیستی داواکارییەکان ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن


قەتەڕ دەڵێت ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر بابەتە شەرعییەکان بکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی ناوچەکە، بەڵام لیستی داواکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی کۆمەڵێک داواکاریی تێدایە کە مەحاڵە جێبەجێ بکرێت چونکە ڕێیان تێناچێت.

لەم مانگەدا ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد دوای ئەوەی هەریەک لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد.کاربەدەستێکی یەکێک لە چوار وڵاتەکە وتی لیستێکی داواکارییان پێشکەشی قەتەڕ کردووە کە پێکهاتووە لە 13 داواکاری، لەو داوایانەش داخستنی کەناڵی ئەل جەزیرەیە و هەروەها کەمکردنەوەی پەیوەندییەکانی قەتەڕە لەگەڵ ئێراندا، سعودیەش 10 ڕۆژی داوە بە قەتەڕ تاکوو داواکارییەکان جێبەجێ بکات.

واچاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە کاتەکە تەواو ببێت.

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدوڵڕەحمانی دووەم وتی دەوحە ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەو بابەتە شەرعییانەی کە وڵاتە دراوسێکانی گرنگی پێدەدەن و وتیشی هەندێک لە داواکارییەکان ڕێیان تێناچێت.

وتیشی " ئێمە ناتوانین پەیوەندییەکان لەگەڵ داعش و قاعیدە و حیزبووڵای لوبناندا ببڕین چونکە لە ڕاستیدا ئێمە پەیوەندییمان نیە لەگەڵ ئەواندا تا بیبڕین. وە ناشتوانین هیچ سەربازێکی ئێرانی دەربکەین چونکە هیچ سەربازێکی ئێرانی لە قەتەڕدا بوونی نیە."

باڵێۆزی قەتەڕ لە ڕوسیا وتی ئەگەر قەتەڕ ئەو داواکارییانە جێبەجێ نەکات لەوانەیە توشی سزای نوێ ببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG