Accessibility links

سەردانی شازادەی سعودی بۆ میسر، بەریتانیا و ئەمەریکا


چاوپێکەوتنی شازادەی سعودی و پاول ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ریاز

ناوبراو، بێجگە لە پوستی خۆی، بەرپرسی "کومیتەی خەبات لە دژی گەندەڵی" عەڕەبستانە و دوای پادشا، دووهەمین کەسی خاوەن هێزی وڵات چاولێدەکرێت.

محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودی لە دەمێکدا یەکەم سەردانی دەرەوەی خۆی لە ئەو پۆستەدا بە سەردان بۆ میسر دەست پێدەکات و پاشان لە بریتانیا و ئەمەریکاش درێژەی پێدەدات، کە گفت و گۆ لە گەڵ کاربەدەستانی هەر سێ وڵات سەبارەت بە نەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا یەکێک لە بابەتەکانی سەرەکی لە وتووێژەکان دایە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕانسە محەمەد بن سەڵمان کە یەک شەمە ١٣ی ڕەشەمە بۆ میسر سەدان دەکات، رۆژی چوارشەمە سەردانی بەریتانیا و چاوپێکەوتنی فەرمی ئەو لە ئەمەریکاش بۆ دواین ڕۆژەکانی ئەو مانگە داڕێژراوە.

ناوبراو، بێجگە لە پوستی خۆی، بەرپرسی "کومیتەی خەبات لە دژی گەندەڵی" عەڕەبستانە و دوای پادشا، دووهەمین کەسی خاوەن هێزی وڵات چاولێدەکرێت.

ئەو کومیتەیە پێنج مانگ پێش لە یەکەم هەنگاوی خۆی چەندین دەوڵەمەندی عەڕەبستان و لە نێویان وەلی بن تەلال بن عەبدولعەزیزی دەست بە سەر کرد.

تەلال کە ماوەیەکە لە بەندیخانە ئازاد کراوە، یەکێک لە دەوڵەمەندترین بازرگانانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری "فۆربز"، سامانی ئەو زیاتر لە ١٨ ملییارد دوڵارە.

یەکێک لە کەسانی ئاگادار کە نەیهەوێت ناوی ئاشکرا بکرێت، لە بەرپرسایەتی محەمەد بن سەلمان بە سەر کومیتەی خەبات لە دژی گەندەڵی دەسەڵاتێک زۆر و بێ سنووری هەیە.

سەرۆک تڕامپ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتری وێڕای متمانەیی تەواو بە پاشا و شازادەی عەرەبستان، گیرانی ئەو کەسانەی وەک کەسانێک ناوزەد کرد کە خەریکی "دۆشێن"ی وڵاتەکەیان بوونە.

لە لایەکی دیکەوە، شازادەی سعودی فەرماندەری هێرشەکانی هەوایی هاوپەیمانانی دە وڵاتی سونی لە دژی سەرهەڵداوانی شیعەی حوسی لە ئەستۆیە.

ئەو سەرهەڵداوانە تا ئێستا دوو موشەکیان ڕەوانەی فڕۆکەخانەی ڕیاز کردوە کە سیستمی بەرگری ئاسمانی سعودی پێش تەقینەوە لە ناوی بردوون.

هەدر ناورت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتوویەتی: " پێم وایە کە ئێمە دروست دەزانین چ وڵاتێک بەرپرسیاری ناسەقامگیری لە ناوچەکەدایە. هەوڵەکانی تێکدەرانەی ئێران لە یەمەن و سوریە و ناوچەکانی تر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کەس شاراوە نیە."

میسر، وەک وڵاتێکی عەرەبی خاوەن زۆرترین ژماەی دانیشتوان گەورەترین هاوپەیمانی عەرەبستان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.

XS
SM
MD
LG