Accessibility links

پاشا و شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندی بە شای ئوردونەوە دەکەن


دەزگای هەواڵی فەڕمی بڵاویکردەوە پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز و شازادەی جێنشینی وڵاتەکە محەمەد بن سەلمان پەیوەندیی تەلەفونییان لەگەڵشای ئوردون عەبدوڵای دووەمدا کردووە.

دەزگاکە وتی " لە میانەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا پاشای سعودیە جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکە کردۆتەوە لە شانشینی ئوردونی هاشمی برا و هاوکاریکردنی شانشینەکە لە سەرجەم ئەو ڕێوشوێنانەی دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی ئوردون و پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکە."

وتیشی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بە هەمان شێوە لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا جەختی لەوە کردۆتەوە " سعودیە بەتەواوەتی پشتیوانی لە شانشینی ئوردونی هاشمی برا دەکات و پشتیوانی لە سەرجەم ئەو ڕێوشوێنانە دەکات کە شای ئوردون دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG