ئاژانسی په‌یامنێری عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ڵێت چه‌کداران زوویه‌کی به‌یانی چوارشه‌مه به سواری ئوتوموبیل له خۆرهه‌لاتی ریاز ده‌سترێژیان له پاسه‌وانی پولیس کرد. ئاکامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌و وای کرد دوو ئه‌فسه‌ری پولیس بکوژرین.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئه‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌یه. که‌س به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هیرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
ئه‌و جۆره هێرشانه له عه‌ڕه‌بستانی سعودی به ده‌گمه‌ن روو ده‌ده‌ن ئه‌گه‌رچی له 2003 بۆ 2007 ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێرشیان له ئه‌و ولاته‌دا به‌ریوه‌ده‌برد، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی سعودی و ڕۆژئاوا ناسه‌قامگیر بکه‌ن، هه‌روه‌ها بومبدانانه‌وه‌یا ن بو سه‌ر خانووبه‌ره‌کانی نیشته‌جێی بیانی له ریاذ له 2003 ئه‌نجام دا.