Accessibility links

کوژرانی 12 سەربازی سعودی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکی سەربازی لە یەمەن


دەزگای هەواڵەکانی سعودیە ڕایگەیاند کۆپتەرێکی هێزەکانی سعودیە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە سەربازییەکانیدا لە یەمەن کەوتۆتە خوارەوە و بۆتە هۆی کوژرانی 12سەرباز و سایتی وەزارەتی بەرگری یەمەنیش لە ئینتەرنێت بڵاویکردەوە هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە بەهۆی تەقەی هاوەڵاکەنیانەوە بووە.

ئەمەش یەکێکە لە زۆرترین ڕێژەی کوژراوانی سەربازانی سعودی لەوەتەی هاوپەیمانانی وڵاتانی عەرەبی کە سعودییە سەرکردایەتی دەکات ئەرکە سەربازییەکانیان لەدژی جوڵەی حوسییەکان لە یەمەن لە ساڵی 2015ەوە دەستی پێکردووە لە هەوڵیاندا بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆکی یەمەن عەبدوڵ ڕەبە مەنسور بۆ سەر دەسەڵات.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە بەیاننامەیەکی هاوپەیمانانی عەرەبییەوە کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات بڵاویکردەوە " کۆپتەرەکە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا لە پارێزگای مەئرەب کەوتۆتە خوارەوە و بۆتە هۆی کوژرانی چوار ئەفسەر و هەشت ئەفسەری پۆلی هێزە چەکدارەکانی سعودیە."

دەزگاکە باسی لە وردەکاری هۆکاری ڕووداوەکە نەکرد و وتی لەژێر لێکۆڵینەوەیەدایە.

شایەنی باسە لە ساڵی 2015 دا لە پارێزگای مەئرەب حوسییەکان موشەکێکی بالیستیکیان هاویشت و بووە هۆی کوژرانی 60سەربازی وڵاتانی ئیمارات و سعودیە و بەحرەین.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG