Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە هێرشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر یەمەن چڕتر دەکاتەوە


هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە دەیان هێرشی ئاسمانی کردە سەر وەکو خۆی دەڵێت ئامانجە سەربازییەکانی حوسییەکان لە باکووری وڵاتەکە، بە سەنعای پایتەخت و بەندەری سەلیفیشەوە لەسەر کەنار دەریای سوور.

هاوپەیمانێتی سەربازی کە لە ساڵی 2015 ەوە دژی حوسییەکانی یەمەن دەجەنگێت وتی بۆردومانی وەرشەیەکی کردووە لە سەنعا کە موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تیادا کۆکراونەتەوە.

لەلای خۆیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی هێرشە ئاسمانیەکان بەندەری سەلیفیشیان کردۆتە ئامانج کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکاندایە و دوو موشەکیش بەر کۆگایەک و کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی خۆراک کەوتوون.

شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حودەیدە لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەرپرسانی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکە ئاماژەیان بەوەدا شەش کارمەند برینداربوون و ڕەوانەی کلینیکە تەندروستیەکان کراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG