Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دەڵێت بەرپەرچی دوو موشەکی باڵیستیکیان داوەتەوە


هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە وتی بەرپەرچی دوو موشەکی باڵیستیکیان داوەتەوە کە یەکێکیان شاری جازانی سعودیەی کردۆتە ئامانج و ئەوی دیکەیان شاری نەجرانی باشووری وڵاتەکەی کردۆتە ئامانج.

کەناڵی فەڕمی سعودیە ئاماژەی بەوەدا هاوپەیمانێتیەکە بەرپەرچی هەڕەشەکەیان داوەتەوە کە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبووە ئامانج، ئەوەش لەڕێی تێکشکاندنی دوو موشەکەوە کە حوثییەکانی یەمەن هەڵیاندابوو.

لە ماوەی ڕابردووشدا کەناڵی فەڕمی سعودیە بڵاویکردەوە هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی سعودیە شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاند کە لە ئێرانەوە پشتیوانیان لێکراوە و بە ئاڕاستەی سعودیە هەڵدراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG