Accessibility links

سعودیە دان دەنێت بەو هەڵانەدا کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر یەمەن ئەنجامیداون


سعودیە وتی بەجددی کار دەکات بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانەی کە ئەنجامیداون لە ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن و بوونەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی و منداڵ.

جێی ئاماژەیە سعودیە ڕووبەڕووی فشارێکی نێودەوڵەتی زۆر بۆتەوە تەنانەت لەلایەن هاوپەیمانەکانیشییەوە تاوەکو کاری زیاتر بکات بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتیانی مەدەنی نەکوژێت لە جەنگی ناوخۆی یەمەندا کە تا ئێستا زیاتر لە دەیان هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و وڵاتەکەی بەرەو برسێتی بردووە.

سعودیە ڕابەرایەتی هاوپەیمانێتییەک دەکات دژی حوثییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و سەنعای پایتەختی یەمەنیان لەژێر دەستدایە.

لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی منداڵان تۆماری سعودیەی پشکنی سەبارەت بە پابەندبوونی سعودیە بە یاساکانی منداڵان لە پێکدادانەکاندا، چەند جارێک سعودیە ئەو یاسایانەی پێشێل کردووە کە تیایدا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە یەمەن کوژراوان.

جێگری سەرۆکی لیژنەکە کلارێنس نیڵسن وتی" ئەم شتە چەند ساڵێکە بەردەوامە. بەڵام هیچ زانیارییەک نیە سەبارەت بە دادگاییکردن یاخوود سزادان یاخوود مامەڵەکردن بە هەر شێوەیەک بێت لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەدا کە بەرپرسن لەم جۆرە کارانە."

بەڵم بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری سعودیە بە لیژنەکەی ڕاگەیاند هاوپەیمانێتی سەربازیی بە ڕابەرایەتی سعودیە پابەندە بە یاسایی نێودەوڵەتی مرۆییەوە. وتیشی هاوپەیمانێتییەکە لیستی 64 هەزار ئامانجی هەیە لە یەمەن کە قەدەغە کراوە هێرشیان بکرێتە سەر لەوانەش نەخۆشخانە و خوێندنگاکان.

وتیشی " دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هاوپەیمانێتییەکە دەریدەخات کە هەندێک هەڵەی بێ مەبەست هەیە لە ژمارەیەک لە ئەرکە سەربازییەکاندا و تیمی هاوبەش بۆ هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکان وتوویەتی دەبێت بەرپرسی ئەو کارانە سزا بدرێن یاخوود قەرەبوونی قوربانییەکان بکەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG