Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەی لەگەڵ پاشای سعودیە کردووە


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەی لەگەڵ پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز کردووە و تاوتوێی بابەتەکانی ئاسایشی ناوچەکەیان کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " سەرۆک ترامپ سوپاسی پاشا سەلمانی کردووە لەسەر ئەوەی گەشبین بووە لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی کەنداو."

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی سعودیە وتی پاشا سەلمان و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ باسیان لە " ڕەوشی ئێستای ناوچەکە کردووە."

وتیشی " لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا باس لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە کراوە و هەروەها باس لەوەش کراوە چۆن بتوانن پتەوتری بکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG