Accessibility links

سعودیە هەرێمی قەتیف دادەخات بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سعودیە ڕایگەیاند بۆ ماوەیەکی کاتی هەرێمی قەتیفی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دادەخات کە زۆرینەی خەڵکەکەی شیعەن و هەرێمێکی دەوڵەمەندە بە نەوت، ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی ڕێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای ئەوەی 11 کەس لەو هەرێمە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە سعودیە هەموو ئەوانەی کە پشکنینیان بۆ کراوە و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون یان ئەوەتا لە ئێران بوون یان مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا کردووە کە سەردانی ئێرانیان کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا وتی هیچ کەسێک ڕێگەی پێنادرێت بچێتە قەتیفەوە و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها هەموو کارەکانی کەرتی گشتی و تایبەت لەو هەرێمەدا ڕاگیراون تەنها ئەو دامەزراوانە نەبێت کە خزمەتگوزاری پێویست دابین دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG