Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە مۆسکۆ سەرکۆنەی " دەستوەردانەکانی " ئێران دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان

وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی سێرگەی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ سەرکۆنەی " دەستوەردانەکانی ئێرانی " کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە مۆسکۆ وتی " میلیشیاکانی ئێران لە سوریا کۆسپیان خستۆتە بەردەم هەموو چارەسەرەکان."

وتیشی " حوسییەکانی سەر بە ئێرانیش لە یەمەن کۆسپیان خستۆتە بەردەم ئاشتی لەو وڵاتەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG