Accessibility links

کەناڵی جەزیرە: سەرۆک وەزیری قەتەڕ ئامادەی کۆبوونەوەکەی وڵاتانی کەنداو دەبێت لە سعودیە


کەناڵی جەزیرە ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری قەتەڕ شێخ عەبدوڵا بن ناسڕی دووەم ئامادەی کۆبوونەوە بەپەلەکەی وڵاتانی کەنداو دەبێت کە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئاسایشی ناوچەکە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش یەکەمین جارە لەدوای قەیرانە سیاسییەکەی نێوان سعودیە و قەتەڕەوە بەرپرسێکی باڵای قەتەڕ سەردانی سعودیە دەکات.

لە مانگی حەوتی ساڵی 2017 دا سعودیە و بەحرەین و میسڕ و ئیماڕات پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی بەهۆی ئەوەی کە گوایە دەوحە پشتیوانی لە تیرۆر دەکات، قەتەڕیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

لە کۆبوونەوە بەپەلەکەی وڵاتانی کەنداودا کە ڕۆژی پێنجشەممەلە مەککە بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەسەر گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا دەکرێت، ئەمەش دوای ئەو هێرشانەی کرانە سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان و هێرشەکانی حوثیەکان بۆ سەر وێستگەکانی دەرهێنانی نەوت لە سعودیە. تارانیش ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لەو دوو ڕووداوەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG