Accessibility links

بەهۆی تیرۆرەوە پێنج وڵاتی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا دەپچڕێنن


سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین و یەمەن پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا پچڕاند و بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە تیرۆر تاوانباریان کرد، دوای چەند ساڵێکی زۆر ئەمە گەورەترین ناکۆکییە لە ناوچەکەدا.

ئەم پەیوەندیی پچڕاندنەش بەهۆی ئەوەوەیە کە قەتەڕ پشتگیری لە ئیخوان موسلمین دەکات و ئەوەش کە گوایە دەوحە پشتیوانی لە سەربازانی ئێران دەکات.

سێ وڵاتەکەی کەنداو گەشتە ئاسمانییەکانیشیان لەگەڵ قەتەڕدا ڕاگرت و 14 ڕۆژ دراوە بە هاوڵاتیانی قەتەڕی ئەو وڵاتانە جێبێڵن هەروەها لەوهاوپەیمانێتیەشدا کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات لە یەمەن قەتەڕ لابرا.

هەروەها هەریەک لە فلای ئیمارات و ئیتیحاد و فلای دوبەی ئیماراتی هەموو گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ قەتەڕ وەستاند.

میسریش بە هەمان شێوە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ قەتەڕدا وەستاند.

شایەنی باسە سعودیە قەتەڕی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە گروپە توندڕەوەکان دەکات و بیرۆکەی توندوتیژی بڵاودەکاتەوە کە ئەوەش لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ کەناڵی هەواڵیی جەزیرەی عەرەبی کە سەر بە قەتەڕە.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە " پشتیوانیکردنی قەتەڕ بۆ گروپە تیرۆریستیەکان و توندڕەوەکان ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات، لەو گروپانەش ئیخوان موسلیمین و داعش و قاعیدە و هەروەها بڵاوکردنەوەی پەیڕەو و بەرنامەی ئەم گروپانە لەڕێی دەزگا هەواڵییەکانیانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG