ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە هەڵوێستی وڵاتەکەیان سەبارەت بە پرسی فەڵەستین نوێ کردەوە و وتیان " پرسێکی سەرەکییە و کەمتەرخەم نابین لە بەرگریکردن لەو پرسە."
ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا وتی " پرسەکە هێشتا لەسەروو ئەو بابەتانەوەیە کە سیاسەتی دەرەوەمان پشتیوانیان لێدەکات، هەروەها پابەندین بە دەستپێشخەریەکی ساڵی 2002 ی ئاشتی عەرەبییەوە."
ئەنجومەنەکە جەختی کردەوە " لە ڕاگرتنی داگیرکارییەکانی ئیسڕائیل لەڕێی دروستکردنی نیشتەجێیەکان لەسەر خاکی فەڵەستین کە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و بووەتە کۆسپێک لەبەردەم دەستەبەرکردنی ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز