Accessibility links

ڕۆژنامەیەکی تورکی ناوی 15 سعودی پەیوەست بە دۆسییەی خاشقچییەوە ئاشکرا دەکات


ڕۆژنامەی سەباحی تورکی سەر بە حکومەتی تورکیا ناوی 15 سعودی سەر بە هەواڵگری ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا دەستیان هەیە لە دیارنەمانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا.

ڕۆژنامەی سەباحی تورکیا ناو و بەرواری لە دایک بوونی 15 سعودی بڵاوکردەوە و وتی لە دووی مانگی 10 دا گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک. بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە و لە پاسپۆرتەکانیاندا دیارە، 12 کەسیان ئەو ڕۆژە بەیانی زوو گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوەدا هەموویان بەرپرسن و لە چوار کاتی جیاوازدا تورکیایان بەجیهێشتووە.

بەڵام ڕۆژنامەکە باسی لەوە نەکردووە چۆن ئەو وێنە و زانیاریانەی دەستکەوتووە.

لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتووە سعودییەکان لە ئوتێلێکدا ماونەتەوە کە لە هەمان گەڕەکی کونسوڵخانەکەدایە.

کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیا تۆماری گرتە ڤیدیۆکانی بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک پیاو دەگەنە فڕۆکەخانەکە و لەمیانەی چوونیان بۆ ئوتێلەکەدا ئوتومبێلێکی ڤانی گەورە دەگاتە بنکەی کونسوڵخانەکە، ئەمەش دوو کاتژمێر دوای گەیشتنی خاشقچی بۆ کونسوڵخانەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG