سەرچاوەکانی سوپای یەمەن و حکومەتی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەدا هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن هێزی بۆ ناوچەی مائرەب ڕەوانە کردووە و لە هەوڵیدا بۆ بەرپەرچدانەوەی پێشڕەویکردنی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران هێرشە ئاسمانیەکانی زیاتر کردووە.
شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەی مائرەب زیادییان کرد دوای ئەوەی حوسییەکان هەوڵیاندا کۆنتڕۆڵی شارەکە بکەن کە کۆتا شوێنە لە باکووری یەمەندا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدا مابێتەوە.
ئەم شەڕ و پێکدادانانە پێدەچێت ببێتەهۆی ئاوارەکردنی سەدان هەزاران کەس و ئاڵۆزکردنی هەوڵەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی ناوخۆی وڵاتەکە.
سەرچاوەیەکی حکومەت لە مائرەب و سەرچاوەیەکی سەربازی بە ڕۆیتەرزیان وت سەدان چەکدار لە حەزرمەوت و شەبوەی باشووری وڵاتەکە و دەوروبەری پارێزگای سەنعاوە گەیشتوونەتە ئێرە.
یەکێک لە دانیشتوانی شارەکە وتی هێزەکانی پشتیوانی بە مائرەبدا تێپەڕیون و فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز