Accessibility links

شازادەی جێگرەوەی سعودیە بەڵێن دەدات بکوژانی خاشقچی ڕادەستی دادگا بکات


شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان بەڵێنیدا بکوژانی ڕۆژنامەنووس خاشقچی ڕادەستی دادگا بکات، ئەمەش یەکەمین لێدوانی ئاشکرای شازادەی جێگرەوەی سعودیەیە سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقچی.

شازادە محەمەد وتی ئەو هەواڵ و لێدوانانەی کە لەسەر کوشتنی خاشقچی هەن هیچ بەربەستێک ناخەنە بەردەم هەوڵەکانی سعودیە بۆ چاکسازی.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی شازادەی جێگرەوەی سعودیە وەکو فەرمانڕەوای سعودیە لە کۆتاییدا ئەو بەرپرسیارە لەو پڕۆسەیەی کە بووە هۆی کوشتنی خاشقچی.

شازادە محەمەد وتیشی " بۆ جیهانی دەسەلمێنین کە حکومەتی تورکیا و سعودیە پێکەوە هاریکاری یەکتر دەکەن بۆ سزادانی هەر تاوانبارێک و لەکۆتاییدا داپەروەری دەردەکەوێت."

جێی ئاماژەیە سعودیە ڕووبەڕووی فشارێکی نێودەوڵەتی زۆر بۆتەوە بەهۆی کوشتنی خاشقچییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG