Accessibility links

سعودیە پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران


دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سعودیە ئاماژەی بەوەدا سعودیە پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بە پؤڵێنکردنی سوپای پاسدارانی ئێران وەکو ڕێکخراوێکی بیانی تیرۆریستی.

سعودیە ئێران تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. سعودیە و ئێران جەند ساڵێکە لە جەنگدان بە وەکالەت و هەریەکەیان پشتیوانی لە لایەنە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن لە ململانێکانی سوریا و یەمەندا.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەوە بڵاویکردەوە " بڕیاری ئەمەریکا جێبەجێکردنی داوا دووبارە کراوەکانی سعودیەیە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پێویستییەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆرەی کە ئێران پشتیوانی لێدەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG