Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سعودیە: ڕەفتارەکانی ئێران جێی قبوڵکردن نیە


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی پێویستە لەسەر ئێران درک بە ڕەفتارەکانی بکات و بزانێت چی دەکات و دەستبەسەراگرتنی کەشتیەکەی بەڕیتانیا بەتەواوەتی جێی قبوڵکردن نیە.

جوبەیر وتی " هەر بەربەست دانانێک لەبەردەم ئازادی هاتوچۆی دەریاییدا پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە."

وتیشی " پێویستە لەسەر ئێران بزانێت چی دەکات و درک و بە ڕەفتارەکانی بکات و یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل نەکات، دەستبەسەراگرتنی کەشتیە بەڕیتانییەکە کارێکە جێی قبوڵکردن نیە و پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپەرچی ئەم کارانە بداتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG