Accessibility links

شازادەی جێگرەوەی سعودیە: پێدانی موشەک بە میلیشیاکان لەلایەن ئێرانەوە دوژمنایەتییەکی سەربازیی ڕاستەوخۆیە


دەزگای هەواڵی سعودیە لەزاری شازدەی جێگرەوەی سعودیە ئەمیر محەمەد بن سەلمانەوە بڵاویکردەوە کە پێدانی موشەک بە میلیشیاکانی یەمەن لەلایەن ئێرانەوە کارێکی دوژمنانەی سەربازیی ڕاستەوخۆیە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسدا شازادەی سعودیە وتی " پێدانی موشەک بە میلیشیا حوسییەکانی یەمەن لەلایەن ئێرانەوە کارێکی دوژمنانەیی سەربازیی ڕاستەوخۆیە لە ئێرانەوە، هەروەها وەکو شەڕکردن دژی سعودیە سەیر دەکرێت."

جێی ئاماژەیە هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە ڕۆژی شەممە بەرپەرچی موشەکێکی بالیستیکی دایەوە کە حوسییەکان هاویشتیان بەرەو ڕیاز و ئێران پشتیوانیان لێدەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG