Accessibility links

جوبەیر: هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی سعودییەکان ئەنجامدەری هێرشەکەی ئێران بن


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر تۆمەتێکی ئێرانی ڕەت کردەوە کە گوایە سعودیە بەرپرسیارە لە دوو هێرشەکەی سەر ئێران کە بووە هۆی کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.

لە لێدوانێکدا لە بەرلین جوبەیر وتی سەرکۆنەی هەر هێرشێکی تیرۆریستی دەکات لە هەر شوێنێک بەڵام وتیشی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی سعودییەکان ئەنجامدەری هێرشەکانی سەر ئێران بن و ناشزانێت کێ ئەو کارەی ئەنجام داوە.

شایەنی باسە لە ئەنجامی دوو هێرشدا بۆ سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئایەتوڵڵا خومەینی 12 کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون و کاربەدەستانی ئێرانیش سعودییەیان تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG