Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە: بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی 4 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکان


هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن وتی بەرپەرچی چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکانی یەمەنیان داوەتەوە کە بە ئاڕاستەی باشووری سعودیە هەڵیانداوە.

لە ماوەی ڕابردوودا وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە جەنەڕاڵ تورکی ئەلمالیکی لە بەیاننامەیەکدا وتی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە " بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو دراوەتەوە و تێکشکێندراوە."

دواتر لە دوو بەیاننامەی دیکەدا ئەلمالیکی وتی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانێتیەکە توانیویانە " بەرپەرچی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بدەنەوە کە حوسییەکانی یەمەن بەمەبەستی بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بە ئاڕاستەی باشووری وڵاتەکە هەڵیانداوە." بەمەش لە ڕۆژی یەکشەممەدا چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراون.

ئەلمالیکی وتی سەرکردایەتی هاوپەیمانێتیەکە " سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ لەناوبردنی هەموو جۆرە تواناکانی حوسییەکان، بەشێوەیەک لەگەڵ یاسا مرۆییە نێودەوڵەتیەکاندا بگونجێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG