Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە: هێرشی حوثییەکان لە جەدە ئاسایشی وزەی جیهان دەکاتە ئامانج


دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری وتەبێژی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن بڵاویکردەوە حوثییەکان سەلماندیان دەستیان هەبووە لە هێرشەکەی سەر خەزانی سوتەمەنیەکانی وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە پیتڕۆڵیەکان لە شاری جەدەدا.

وتەبێژی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە تورکی مالکی وتی " دڵنیابووینەوە لە تێوەگلانی میلیشیا تیرۆریستیە حوثییەکانی سەر بە ئێران لەم دەستدرێژییە تیرۆریستیە ترسنۆکەدا، کە نەک تەنها توانا نیشتیمانیەکانی سعودیە بەڵکو دەماری ئابووری جیهان و ئاسایشی وزەی جیهانی دەکاتە ئامانج."

دەزگاکە لە زاری مالکیەوە بڵاویکردەوە " سەرکردایەتی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر لە ئەرکەکانیدا لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، هەروەها لێپێچینەوە لەو تیرۆریستانە دەکرێت کە دەستیان هەیە لە دانانی پلان بۆ ئەم جۆرە هێرشانە و جێبەجێکردنیان کە تیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج."

لە ماوەی ڕابردوودا حوثییەکانی یەمەن بە موشەک هێرشیان کردە سەر وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە پیتڕۆڵییەکانی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە جەدە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتۆتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG