Accessibility links

ئەوروپا و کەنەدا و ئوستڕاڵیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنە لە سعودیە دەگرن


زیاتر لە 30 وڵات لەنێویاندا هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا داوایان لە سعودیە کرد 10 چالاکەوانەکە ئازاد بکات و هاریکار بێت لە لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تاوانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.

لە ساڵی 2006 ەوە کاتێک ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دامەزرا ئەمە یەکەمین جارە ئەنجومەنەکە لە سعودیە توڕە ببێت.

نوێنەری یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بە ڕۆیتەرزی وت " یەکگرتوویی هەڵوێستەکان سەبارەت بەم بابەتە سەرکەوتنە بۆ ئەوروپا."

نوێنەری ئایسلەندا هاڕاڵد ئاسبیلۆند بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا و ئوستڕاڵیا پشتیوانیان لێکرد بەڵام ئەمەریکا هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو سەبارەت بە بەیاننامەکە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " هەست بە نیگەرانی دەکەین سەبارەت بە بەکارهێنانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و یاسا تایبەتییەکانی دیکەی ئاسایشی نیشتیمانی دژی ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی ئاشتیانە کار بە ماف و ئازادییەکانی خۆیان دەکەن."

وتیشی " چالاکەوانان دەتوانن یاخوود دەبێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینن لە پڕۆسەی ئەو چاکسازییانەدا کە حکومەتی سعودیە جێبەجێیان دەکات."

بەیاننامەکە داوا دەکات هەریەک لە لەجین هەزلول و ئیمان نەجفان و عەزیزە یوسف و نەسیمە سادە و سەمەر بەدەوی و نوف عەبدولعەزیزی و هەتون فاسی و محەمەد بەجادی و ئەمەل حەربی و شەدەن عەنزی ئازاد بکرێن.

چالاکەوانان دەڵێن هەندێک لە دەستگیرکراوەکان ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG