Accessibility links

سعودیە 298 بەرپرسی وڵاتەکە دەستبەسەر دەکات


سعودیە ڕایگەیاند 298 بەرپرسی وڵاتەکە دەستبەسەر کراون بەهۆی ئەوەی گومانیان لێدەکرێت تێوەگلابن لە تاوانەکانی بەرتیل دان و سوود وەرگرتن لە دەسەڵاتەکانیان و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت، لەنێو دەستبەسەر کراوەکاندا ئەفسەری سوپا و پۆلیسیان تێدایە.

لە ساڵی 2017 دا لە هەڵمەتێکدا دژی گەندەڵی دەیان کەس لە کەرتەکانی دارایی و سیاسیی سعودیە دەستبەسەرکران کە بووە هۆی بێزاربوونی هەندێک لە وەبەرهێنەرە بیانییەکان.

ساڵی ڕابردوودا دیوانی پاشایەتی ڕایگەیاند کۆتایی بە هەڵمەتەکە هێناوە، ئەوەش دوای بەردەوامبوونی بۆ 15 مانگ. بەڵام دواتر کاربەدەستان وتیان دەست دەکەن بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکارانی ناو دەوڵەت.

لیژنەی چاودێری و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سعودیە وتی کۆمەڵێک بەرپرسی پەیوەندیدار دەستیان بەسەردا گیراوە و تاوانبار دەکرێن بە تۆمەتی بەرتیل و قۆرخکردن و لەناوبردنی پارەی گشتی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.

لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا هەشت ئەفسەری سوپا و خانەنشینکراویان تیادایە و لیژنەکە وتی دەستیان هەیە لە تاوانی بەرتیل دان و سپیکردنەوەی پارە و لە ماوەکانی نێوان ساڵەکانی 2005 ەوە بۆ 2015 گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگرییان بۆ سوودی خۆیان بەکارهێناوە.

وتیشی 29 کەسی دیکە لە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەر کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG