Accessibility links

سعودیە گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیەکان و هاتنە ناوەوە لەڕێی خاڵە سنوورییەکانەوە قەدەغە دەکات


دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە وتی سعودیە سەرجەم گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتیەکانی بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگرتووە و دەکرێت بۆ هەفتەیەکی دیکەش درێژ بکرێتەوە.

سەرچاوەکە وتی " هەروەها بۆ ماوەیەکی کاتی خاڵە سنوورییە وشکانی و ئاوییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێن و دەکرێت هەفتەیەکی دیکەش درێژ بکرێتەوە."

ئەم ڕێوشوێنانەی سعودیە لەکاتێکدا دێت هەواڵەکان باس لە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی جیهان دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG