Accessibility links

سعودیە سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد


وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگایەکی هەواڵی فەڕمی بڵاویکردەوە دەڵێت سعودیە سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات لە بەغداد.

بارودۆخی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ئارامتر بوو ڕۆژێک پاش ئەوەی گروپە چەکدارەکانی کە ئێران پشتیوانیان لێ دەکات ناوچەکەیان چۆڵ کرد.

ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە ئاڵۆزی و ڕووبەڕووبوونەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەکە لە کاتێکدا پشتیوانانی گروپەکانی سەر بەئێران لەوێ ناڕەزاییان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەی گروپێکی چەکداری سەر بە ئێڕان لە عێراق دەردەبڕی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG