Accessibility links

سعودیە دەڵێت پلانی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر بنکەکانی وەزارەتی بەرگری پوچەڵکردۆتەوە


دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری بەرپرسانی ئاسایشەوە بڵاویکردەوە سعودیە ژمارەیەک گومانلێکراوی دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پلانیان گێڕابێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی بۆ سەر بنکەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە ڕیازی پایتەختی سعودیە.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی ئاسایشی وڵاتەکە وتی " دوو خۆکووژ دەستگیرکراون ئەوانیش ئەحمەد یاسر کەلدی و عەمار علی محەمەدن، پێش ئەوەی بگەنە بنکەکە و هێرشەکە ئەنجام بدەن لەلایەن پیاوانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون."

وتیشی " لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ئەوان ڕەگەزنامەی یەمەنیانیان هەیە و ناوەکانیان جیاوازە لەوەی لە ڕەگەزنامەکانیاندا نوسراوە. هەروەها لەهەمان کاتدا دوو کەسی سعودی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکرێت کە ئایا ئەمان بەنیازی چی بوون بیکەن و پەیوەندییان چی بووە بە دوو خۆکووژەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG