Accessibility links

سعودیە دەڵێت ناکۆکییەکانی لەگەڵ کەنەدادا کاریگەری لەسەر نەوت نابێت


وەزیری وزەی سعودیە خالید فالح

وەزیری وزەی سعودیە خالید فالح وتی پێدانی نەوتی سعودیە بە کەنەدا کاریگەری لەسەر نابێت بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەوە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، ئەمەش دوای ئەوەی سعودیە مامەڵە بازرگانی و وەبەرهێنانە نوێیەکانی لەگەڵ کەنەدادا ڕاگرت.

دوای ئەوەی کەنەدا داوای لە سعودیە کرد هەموو ئەو چالاکەوانە دەستگیرکراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی ئازاد بکات، سعودیە لە وەڵامدا هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەنەدادا بڕی و باڵیۆزی کەنەدای لە وڵاتەکە دەرکرد و هاوردەی گەنم و جۆی کەنەدی قەدەغە کرد و هەموو پڕۆگرامەکانی خوێندن و چارەسەری حکومی لە کەنەدا ڕاگرت.

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ ڕۆژی چوارشەممە وتی بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر سعودیە سبەارەت بە ئازادی هاوڵاتیانی مەدەنی بەڵام هەوڵیش دەدات ئەو گرژییەی نێوانیان کەم بکاتەوە بە وتنی ئەوەی کە سعودیە تۆزێک پێشکەوتووە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا باڵیۆزی سعودیە لە کەنەدا وتی لێدوانەکانی ترودۆ ئەرێنین بەڵام دەبێت هەوڵی زیاتر بدرێت.

وەزیری وزەی سعودیە خالید فالح لە بەیاننامەیەکدا وتی" سیاسەتی نەوتی حکومەتی سعودیە ئەوەیە کە پێدانی نەوتەکەی بە هەر وڵاتێکی جیهان نەخاتە مەترسییەوە بەمەبەستی هۆکاری سیاسیی." جەختیشی لەوە کردەوە ئەم سیاسەتە جێگیرە و لەژێر هیچ بارودۆخێکی سیاسییدا کاریگەری لەسەر نابێت.

فالح وتی " ئەو گرژییەی ئێستا هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و کەنەدادا بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیدا نابێت لەگەڵ بریکارەکانیدا لە کەنەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG