Accessibility links

سعودیە دەڵێت ئاماژە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئەو چەکەی لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە ئێرانییە


هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە دژی حوثیەکانی یەمەن وتی ئاماژە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئەو هێرشانەی کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە بە چەکی ئێرانی ئەنجامدراون و هێرشەکان لە یەمەنەوە نەبوون.

وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە تورکی مالکی وتی " لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی ڕۆژی شەممە کە حوثییەکان بەرپرسیارێتیان لەسەری ڕاگەیاند هێشتا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەردەوامن تاوەکو بزانین بەدیاریکراوی لە کوێوە هێرشەکان ئەنجامدراون."

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕیاز مالکی وتی " ئەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن چەکی ئێرانی بەکارهاتووە و لە ئێستادا کار دەکەین بۆ ئەوەی بزانین بە دیاریکراوی لە کوێوە ئەم هێرشە تیرۆریستیانە ئەنجامدراون. هەموو بەڵگە و ئاماژە سەرەتاییەکان دەریدەخەن هێرشە تیرۆریستییەکە لە خاکی یەمەنەوە ئەنجام نەدراوە."

مالکی وتی " بە ویستی خوا دەتوانین ناوچە هەستیار و ئابوورییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی سعودیە بپارێزین. ئەم کارە ترسنۆکانەیەئابووری جیهان دەکاتە ئامانج نەک تەنها ئابووری سعودیە."

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کێڵی کرافت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی ئەو زانیارییانەی هەن سەبارەت بە هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئاماژە بەوە دەکەن " ئێران بەرپرسە لێیان " و هیچ بەڵگەیەکیش نیە هێرشەکان لە خاکی یەمەنەوە ئەنجام درابێتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG