Accessibility links

لە ئەرکێکی ئاسایشدا لە سعودیە دوو کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکران


کەناڵی ئاسمانی عەرەبییە بڵاویکردەوە لە ئەرکێکی ئاسایشدا لە قەتیفی ڕۆژهەڵاتی سعودیە دوو کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکران.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2017 ەوە توندوتیژیەکان لەو ناوچەیەدا دەستی پێکردووە دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی سعودیە هەڵمەتێکیان دەستپێکرد دژی چەکدارە شیعەکانی ناوچەکە.

قەتیف کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و ژمارەیەکی زۆر شیعەی تیایدا دەژی، ڕووبەڕووی گرژیی بۆتەوە لەنێوان حکومەتی سعودیە و شیعەکانی ئەو ناوچەیە کە سعودیە تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی پاکتاوی ڕەگەزی دژیان، بەرپرسانی سعودیەش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکەنەوە.

عەرەبییە لە زاری کۆمەڵێک سەرچاوەی ئاسایشەوە بڵاویکردەوە چەکدارەکان ڕەتیان کردۆتەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن و تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایش کردووە و دواتر هێزەکانیش وەڵامیان داونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون.

وتیشی " داواکراوەکان تێوەگلاون بە تۆمەتی بە ئامانجکردنی هێزەکانی ئاسایش و لەکارخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە قەتیف."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG